١ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٣٦
دۆزینەوەی تەرمی ١٠ شەهیدی ئێرانی لە مێهران

تەرمی ١٠ شەهیدی بەرەڤانی پیرۆز لە ناوچەی چنگۆڵە هەڵکەوتوو لە شاری مێهران دۆزرایەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تەرمی ١٠ شەهیدی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز، ڕۆژی شەممە و لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر (د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق، لەلایەن گرووپەکانی پشکنینی کومیتەی گەڕان بەدوای ون بووەکانی لێژنەی گشتی هێزە چەکدارەکان دۆزرایەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی پیرۆزی ئەو شەهیدانە لە ناوچەی چنگۆڵە دۆزراوەتەوە و بە پێی ژمارەی زۆری تەرمە دۆزراوەکان، ئەو ئەگەرە هەیە کە لە ئەو ناوچە دیسان تەرمی شەهیدگەلێکی دیکەش بدۆزرێتەوە.

هێشتا سەبارەت بە شوناسی ئەو تەرمانە و ئۆپراسیۆنی پێوەندیدار هەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.

342/